Mato
ShowsHow it worksAI talentsFree toolsPricing
Book a demo
ShowsHow it worksAI talentsFree toolsPricingSign in
Mato
Mato

The first generation of AI talents. Live AI media for brands, networks and creators.

ElevenLabs GrantsAWS ActivateGoogle for StartupsNVIDIA Inception Program

Product

  • How it works
  • AI talents
  • Documentation
  • The studio
  • Pricing
  • Embed player
  • Mato MCP
  • Mato Voice
  • Voice Studio
  • Changelog

Company

  • About
  • Vision
  • Partners
  • Affiliates
  • Blog
  • CustomersComing soon
  • CareersComing soon
  • Press kit
  • Contact

Resources

  • Investor overview
  • Free podcast tools
  • Free podcast transcription
  • Podcast ROI calculator
  • API docsComing soon
  • SecurityComing soon
  • StatusComing soon

© 2026 Mato. All rights reserved.

English · Multiple languages available

PrivacyTerms

Live Interview

And why does that matter?

This is how a Mato agent talks. Take the other seat: answer a few and feel it follow the thread.

Try it yourself

Podcast charts

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

Published by Amir Abdolahpur

  • Arts
  • Education
  • Performing arts
  • Courses

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی Amir.Abdolahpur@gmail.com Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Listen on Apple Podcasts, opens in a new tabMake something like it

On the charts

1 chart placement

Every published chart this podcast appears in, in the snapshot behind this page. Each one links to the chart it came off.

  1. Number 173CoursesNorway

From the feed

Recent episodes

The latest episodes published to this podcast’s own RSS feed. Titles and descriptions are the publisher’s.

  1. ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Sep 3, 202628 min

    لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە تەنیا سێ ڕۆژ درێژەی هەبوو و شەش کەسیشی بە کوشتدا. تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولیێت تراژیدیایەکە کە لەلایەن ویلیام شکسپێرەوە نووسراوە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی دوو گەنجی ئیتاڵی کە بنەماڵەکانیان لەگەڵ یەکتر ناکۆکن ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس ڕادیۆ کتێب لە سپۆتیفای پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد موزیک: [1] behcet yehya- to le delmay [2] were ey bawanm- ferxwazi fergey barin [3] zhale sneiy- xoshm aweyit سەرچاوەکان: ڕۆمیۆ و جوولێت- وەرگێڕانی د ئازاد حەمە شەریف- دەزگای ئاراس Psychoanalysis of Romeo and Juliet's Love With The Use of the Balcony Scene Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  2. ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Aug 8, 202630 min

    تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە لەلایەن ئەفسەرەکەی، ئیاگۆ، دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی گومان لە هاوسەرەکەی دێزدێمۆنا بکات کە خەیانەتی لێ دەکات. ئۆتێللۆ بە یەکێک لە مەزنترین کارەکانی شکسپێر دادەنرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێو تراژیدیایە گەورەکانیدا شانبەشانی ماکبێس، پاشا لیر و هاملێت پۆلێن دەکرێت. ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ئینستاگرام کەستباکس ئەپڵپادکەست پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد موزیک: [1] shoresh mahmoudi-bekes mawm [2] shoresh mahmoudi-zulfit [3] shoresh mahmoudi-selaw [4] shoresh mahmoudi-xalxas سەرچاوەکان: فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی، دکتور موحسین ئەحمەد عومەر، بەرگی یەکەم، چاپی ئاراس ئۆتێللۆ، وەرگێڕانی دکتور سەلاح بابان، چاپی ئاراس دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ، بەختیار عەلی، چاپی ڕەهەند Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  3. ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Jul 12, 202632 min

    لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ کتێب، بە یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین تراژیدییەکانی ئەدەبی جیهاندا دەچین؛ شانۆنامەیەک کە دوای چوار سەدە هێشتا هەر پرسیارەکانی لەسەر مرۆڤ و ژیان تازەن. سەرچاوەکان: مەرگەساتی شالیر لە وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن. توێژینەوەکانی هەڕۆڵد بلووم دەربارەی ویلیام شکسپێر. گوێگرتنی ئەڵقە لەسەر هەموو ئەپەکانی پادکاست و هەروەها لە تێلگرامی ڕادیۆ کتێب بەردەستە . پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد موزیک: [1] koma denge azadi- bejne [2] koma denge azadi-dera sore [3] koma denge azadi-serine [4] koma denge azadi- tar degrim [5] koma denge azadi- kecka mahabadi Di Mergesata Şah Lêr de, William Shakespeare ne tenê çîroka padîşahekî dibêje; ew li ser evînê, desthilatê, pîrbûnê, xapandina xwe û bihayê dereng nasîna rastiyê diaxivê. Di vê beşa Radyo Kiteb de em bi hev re diçin nav yek ji kûrtirîn û kûrtirîn trajediyên edebiyata cîhanê de; şanoyek ku piştî çar sed salan jî hêştî pirsên wê li ser mirov û jiyanê zindî ne. Hûn dikarin vê beşê li ser hemû sepanên podcastan û herwiha li kanala Telegramê ya Radyo Kiteb bibihîzin. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  4. ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Jun 18, 202636 min

    کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی جیهانی. کارەساتی ماکبێس کە زۆرجار کورتکراوەتەوە بۆ ماکبێس (/məkˈbɛθ/)، ڕێی تێدەچێت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٦٠٦ نمایشکرابێت. ماکبێس دەربارەی کاریگەریی دەروونیی بەکارهێنانی توندوتیژەکان و زیانبەخشەکانی تەماح و دەسەڵاتی سیاسییە. زانایان پێیان وایە ماکبێس، لە هەموو ئەو شانۆنامانەی کە شکسپیر لە سەردەمی شاجەیمسی یەکەمدا نووسیویەتی، زۆرترین ئاماژە بۆ جەیمس، لەخۆدەگرێت. پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد موزیک: [1] Nizamettin Arıç - Roboski [2] Adnan kerim- Conim bot [3] Nîwe Şewe ,xile derzî [4] Gelo, Arife Amiri Trajediya Macbeth ji hêla William Shakespeare ve. Macbeth çîroka zilamekî ye ku di destpêkê de lehengek şer e, lê hesreta wî ya ji bo desthilatdariyê hêdî hêdî wî vediguherîne yek ji karakterên herî tarî yên wêjeya cîhanê. Trajediya Macbeth, ku pir caran bi kurtî Macbeth (/məkˈbɛθ/) tê binavkirin, dibe ku yekem car di Macbeth de hatibe pêşkêşkirin. Li ser bandora psîkolojîk a karanîna tundûtûjiyê û bandorên zirardar ên çavbirçîtî û hêza siyasî ye. Zanyar bawer dikin ku Macbeth ji hemî lîstikên ku Shakespeare di dema padîşah James I de nivîsandiye, herî zêde referansên ji bo James dihewîne Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  5. ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    May 20, 202640 min

    هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوبانگەکەی هاملێت (ببیت یا نەبیت ئا ئەمە مەسەلەکەیە) گفتوگۆیەکی قووڵی فیکرییە کە لەگەڵ خۆی دەیکات و بە پێی زۆرینەی بۆچوونەکانیش، ببیت یانی ئەوەی کە تۆڵەی باوکی بکاتەوە و پاشا بکوژێت، یان نەبیت کە کۆڵ بدات و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنێ. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  6. ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Feb 5, 202639 min

    گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی شار-دەوڵەتی سۆمەری ئورووک بوو، کە دوای مردنی بووەتە ئەفسانە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی حەماسەی گیلگامێش و کارتێکەری ئەو بەرهەمە وەکوو کۆنترین دەقی مێژوو تا ئێستا دەکەین. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: فریا مستەفانژاد پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس سەرچاوەکان فارسی درسگفتارهای ادبیات جهان، گرنت ال وات منشی زاده، داوود. (۱۳۹۲) گیلگمش، چاپ اول. کوردی ئەفسانەی گیل گەمێش وەرگێڕانی ئەحمەد قازی چاپی مادیار پێکهاتەی دەسەڵات لە حەماسەی گیلگامێشدا نووسەر هێمن حەیدەری چاپی یەکەم ٢٠٢٤ چاپەمەنی مانگ هەرشەمی، شاسوار. (٢٠١٧) داستانی گیلگامێش. چاپی یەکەم. تاران: دەزگای ڕۆشنبیریی جەماڵ عیرفان ____________________________________ Gilgamêş yekêk e l qaremanan efsane yên kohn yên Mêzopotamyayê û karakterê serekî dastana Gilgamêş e ku d dewsa hezarsala duyan a pêş zayînê b zimanê Akadî hatîye nivîsîn. Ew paşayekî mêjûyî şaristanîyan Sumerî Urûk bû, ku paş mirna xwe bûye efsane. D vê beşa radyo pertûk de bas l hemasêya Gilgamêş û karîgerîya wî berhemî wek deqê kohntrîn ê mêjûyê heta êsta. Nivîser û padkastkar: Emîr Ebdullapûr Kaver: Frîya Mustefanijad Serçave Farsî Dersguftarhay-e edebiyat-e cihan, Grant Al Wat Munşîzade, Dawud. (1392) Gilgamesh, çap-e ewel. Kurdî Efsaneya Gîl Gemêş, wergêřana Ehmed Qazî, çapa Madîyar Pêkhatêya desellat d hemasêya Gilgamêşda, nivîser Hêmin Heyderî, çapa yekê 2024, çapxaneya Mang Herşemî, Şaswar. (2017) Dastana Gilgamêş. Çapa yekê. Taran: Dezgehê Roşinbîrî Cemal Îrfan Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  7. ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Dec 17, 202551 min

    مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە، بەرازەکان کە دەبنە ڕابەران، دەست بە زوڵمکردن و دیکتاتۆریەت دەکەن و کۆمەڵگەکە دەگەڕێنەوە بۆ باری خراپتر لە پێشتر.. ڕۆمانی (1984) کە لە ساڵی ١٩٤٩ بڵاوکرایەوە، وێنەیەکی ترسناکە لە داهاتوویەکی دیستۆپی کە تێیدا حکومەتێکی توتالیتێریان بە ناوی برا گەورە هەموو لایەکانی ژیانی خەڵک چاودێری دەکات. لەم جیهانەدا، ئازادی بیرکردنەوە تاوانە، مێژوو دەگۆڕدرێتەوە، و زمان خۆی وەک ئامرازێک بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیرکردنەوەی خەڵک. ئەم دوو ڕۆمانە لە مەترسییەکانی دەسەڵاتی سیاسیی بێ سنوور و گرنگی پاراستنی ئازادی و ڕاستگۆیی لە کۆمەڵگادا ئاگادارمان دەکەنەوە. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس سەرچاوەکان مەزرای ئاژەڵان، جۆرج ئۆڕوێل، وەرگێرانی مەنسوور مروەتی ١٩٨٤، جۆرج ئۆروێل، وەرگیرانی حەکیم کاکەوەیس __________________ ferma Ajalan ku di sala 1945an de belav bû, çîrokek sîyasî ye ku ajalên ferma şoreşek dikin dijî mirovên xwediyên wan û dixwazin civakek wekhev ava bikin. Lê hêdî hêdî, berazên ku dibin serwerên wan, dest bi zulimkirin û dîktatoriyetê dikin û civakê vedigerînin bo rewşek xirabir ji berê ve. Romana "1984" ku di sala 1949an de belav bû, wêneyekî tirsnak e ji dahatûyek dîstopî ku tê de hikumetek totalîter bi navê Birayê Mezin hemû aliyên jiyana xelkî çavdêrî dike. Di vê cîhanê de, azadiya ramanê tawan e, dîrok tê guhertin, û ziman bi xwe wek amûrekê tê bikar anîn ji bo kontrolkirina ramanên xelkî. Ev du roman me ji metirsiyên hêza sîyasî ya bê sînor û girîngiya parastina azadî û rastgoyî di civakê de hişyar dikin. Nivîskar û Podkaster: Emîr Ebdullapûr Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  8. ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Nov 12, 20251 hr 1 min

    ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی-ئێف لە دوورگەی مانووس ھاتووەتە دەرێ. بەهرۆز کە لە بنەچەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە بەشی زۆری پەڕتووکەکەی ناردووەتە دەرەوەی کەمپەکە بۆ ئەوەی کاری دیزان و ڕێکخستنی بۆ بکرێت. پێشتریش، بەهرۆز فیلمێکی دۆکومێنتاری لەسەر خراپی ڕەوشی ژیانی ئەو پەنابەرانە بە مۆبایلەکەی تۆمارکردووە و براوەی چەندین خەڵاتە لە بوارەکانی نووسین و دەرهێنان. وەک خۆی دەڵێت: لە ڕێگەی نووسینەوە شوناس و مرۆڤایەتی خۆی دەپارێزێت و ڕەخنە لە سیاسەتی بەندکردنیان لەو دوورگەیە دەگرێت و دەڵێت ئەو سیستمە بۆ ئەوەیە کە شوناسی پەنابەران بسڕێتەوە. پەنابەرانی دوورگەی مانووسی پاپانیوگینیاو ناورۆ ئەو کەسانەن کە پێشتر ویستوویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن، بەڵام دەستگیرکراون و ڕەوانەی ئەو کەمپانە کراون و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس موزیک: مەحموود بەرازی سەرچاوەکان کوردی مێژوو بە ڕاوێژی ئەدەب، دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان، نووسەر بێهرووز بوچانی، وەرگێڕانی هاشم ئەحمەدزادە هەر چی هەیە ڕاڤەیە، دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە فارسی پس‌پرده خودزنی‌های مانوس و نارو، طغیان بدن در زندان، بهروز بوچانی. سایت ناوخت گفتگو با بهروز بوچانی، نوشتن روی اقیانوس. سایت ناوخت چگونه بهروز بوچانی کتاب خود را در نسخه نشر چشمه ‘ممیزی’ و ‘اخته’ کرد؟، نویسنده: آراز بارسقیان انگلیسی No Friend but the Mountains: Writing from Manus Prison. Writer: Behrouz Boochani, Translator: Omid Tofighian __________ Hîç dostêk cuda ji çiyakan: Nivîsîn ji zîndana Manuosê Pirtûkek jiyannameyî ye ku ji aliyê nivîskar û rojnamevanê Kurd Bêhrooz Bûçanî ve li kempa penabêrên Manuosê hatiye nivîsîn. Ev pirtûk ku jiyannameya wî ye, Bûçanî bi amûrê mobaylê nivîsîye û bi şêweya PDF-yê ji dûrgêha Manuosê hatiye derxistin. Behrooz ku di bingeçê de xelkê Rojhilata Kurdistanê ye, ji rêya WhatsApp-ê ve beşa zêde ya pirtûka xwe şandiye derveyê kempê da ku karê dîzan û rêkxistinê ji bo were kirin. Pêşî jî, Behrooz fîlmek dokumanterî li ser xirapiya rewşa jiyana wan penabêran bi mobayleka xwe tomar kiribû û birave çend xelatên di warên nivîsîn û derhênanê de. Wek ku xwe dibêje: Ji rêya nivîsînê ve nasname û mirovahiya xwe diparêze û rexne ji siyaseta bendkirina wan li wê dûrgêyê digre û dibêje ew sîstem ji bo wê ye ku nasnameya penabêran bisrîne. Penabêrên dûrgêha Manuos, Papua Gîneya Nû û Naoro ew kesên in ku pêşî xwestine bi qaçax û bi belemê rû li Australyayê bikin, lê destgîr kirine û rêwane wê kempan kirine û hergîz li Australyayê niştimanî nakin. Nivîskar û podkêster: Emîr Ebdullapoor Kawêr: Sîyaweş Rehîmî Muzîk: Mehmûd Berazî Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  9. ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Sep 26, 20251 hr 4 min

    کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دوو کەسایەتی جیاواز دەگێڕێتەوە، یەکیان، کوڕێکی ١٥ ساڵەیە، کە لەدەست باوکە دڵڕەقەکەی لە ماڵێ ڕا دەکات بەشوێن دایک و خوشکەکەیدا دەگەڕێت؛ تا نەیدۆزنەوە ناوی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بە ناوی کافکا، خۆشەویسترین نووسەری دەناسێنێت. چیرۆکی دووھەم پیاوێکی پیر بە ناوی ناکاتا، کە لە مناڵییەوە بەھۆی ڕووداوێک توانای بیرکردنەوە و ھۆشی لەدەست داوە، ھەروەھا ناتوانێت بنووسیت و بخوێنیتەوە بەڵام بەپێچەوانەوە توانای قسەکردن لەگەڵ پشیلەکانی ھەیە. نووسەر: دانیاڵ ئەنوەری، ئەمیر عەبدوڵاپوور پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: یەدێ شاکری پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس Kafqa li kêliya deryayê (bi japonî: 海辺のカフカ، Yûmîbê no Kafqa) romanek nivîskarê japonî, Harukî Murakamiiyê ye, cara yekem li sala 2002 bi japonî belav bûye û dûre li sala 2005 wergerîya ser zimanê inglîzî, wergerîya inglîziya wê li lîsteya 10 baştirîn pirtûkên sala 2005 li rojnameya Nîwyork Taimsda bûye û xelata xeyalê cîhanî li sala 2006 bi destxistiye. Ev roman çîroka du kesayetiyên cûda vedibêje, yekîya wan, kurek 15 salî ye, ku ji destê bavê xwe yê dilreş li malê reve dike peyra dayîk û xwişka xwe digere; ta neyêdozînewe navê xwe diguhêre û xwe bi navê Kafqa, xweşewitirîn nivîskarê ku nasînê dinasîne. Çîroka duyemîn pîrekek bi navê Nakata ye, ku ji zarokîyê ve bi sedema bûyerek hêza bîrkirinê û hoşê ji destdaye, herweha nanikare bînivîse û bixwîne belam berewce hêza axaftinê li gel pisîkan hene. Nivîskar: Danyal Enwerî, Emîr Ebdolahpur Podkestêr: Emîr Ebdulahpur Dabeşkirina teknîkî ya deng: Danyal Enwerî Kawêr: Sîaweş Rehîmî Mûzîk: Yedê Şakrî Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  10. ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Aug 14, 20251 hr 6 min

    شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991 بووە. شێرکۆ بێکەس دەچێتە تاران و دەیهەوێت لەوێڕا بچێتە ئوروپا. لە تاران شاملوو دەبینێت و دیدار تازە دەکاتەوە. دووایین دیداری شێرکۆ و شاملوو ساڵی 1996 دیسانەوە لە تاران بووە. ئەو دیدارە لە لایان دکتور قوتبەدینی سادەقییەوە ڕێک خراوە. دکتور سادقی دەڵێ شێرکۆ هەر گەیشتە تاران وتی کە دەمهەوێ شاملوو ببینم. منیش تەلەفۆنێکم بۆ ئایدا کرد و وتی هەر ئیمرۆ هێوارە وەرن. شاملوو زۆری پێخۆش دەبێ. وێنەیەکیشیان بە یادگار چریکاندووە. لەم وێنەیەدا هەر سێکیان پێکەنیون و شێرکۆ و شاملوو شانیان وە شانی یەکترەوە داوە. ئەوە دوواهەمین دیداری دوو شاعیری گەورەی سەدەی بیستەم بوو. ئەم ئەلقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو خاڵە هاوبەشەکانی ژیانیان. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس موزیک: کانی سەرچاوەکان بەشی ئەحمەد شاملوو 1-تا شکۆفەی سووری کراسێک، وەرگێڕانی ناسری حیسامی. 2-شێعرەکانی شاملوو وەرگێڕانی بەڕۆژ ئاکرەیی. 3-سایت احمد شاملو بەشی شێرکۆ بێکەس ١-نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، شێرکۆ بێکەس. ٢- وتاری “دەوری مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە مێژووی شێعری کوردیدا، د.ڕێبەر مەحموودزادە، زانکۆی کوردستان، ساڵی ١٣٩٤" 3- شیعری نوێی کوردی، فەرهاد پیرباڵ. 4- تاپۆ و بوومەلێڵ، سوارە ئێلخانی زادە. _______ Şêrko Bêkes û Ehmedê Şamlû sê car hevdu dîtine. Dîdara yekem di sala 1985an de ji aliyê mamosta Hesenê Qazî ve hatiye organîzekirin. Dîdara wan a duyem piştî şoreşa Başûr di sala 1991an de bûye. Şêrko Bêkes diçe Tehranê û dixwaze ji wir here Ewropayê. Li Tehranê Şamlû dibîne û dîdareke nû dike. Dîdara dawî ya Şêrko û Şamlû sala 1996an dîsa li Tehranê bûye. Ev dîdar ji aliyê doktor Qutbedînî Sadiqî ve hatiye organîzekirin. Doktor Sadiqî dibêje Şêrko gihîştiye Tehranê û got ku ez dixwazim Şamlû bibînim. Minîş telefoneyek ji bo Ayda kir û got herin îro êvarê. Şamlû pir kêfxweş dibe. Wêneyek jî wek bîranîn girtine. Di vê wêneyê de her sisê kenîne û Şêrko û Şamlû milê xwe danîne ser milê hevdu. Ew dîdara dawî ya du şaîrê mezin ên sedsala bîstem bû. Ev alîqeya Radio Kitêb taybet e ji bo jiyana Şêrko Bêkes û Ehmedê Şamlû û xalên hevpar ên jiyana wan. Nivîskar û podcaster: Emîr Ebdulêpûr Belavkirina teknîkî ya dengî: Danyal Enwerî Coverbender: Sîaweş Rehîmî Muzîk: Kanî Çavkanî Beşa Ehmed Şamlû 1-Heta şikofta sor a kiras, wergêrana Nasir Hîsamî. 2-Şiirên Şamlû wergêrana Beroj Akrêyî. 3-Sîteya Ehmed Şamlû Beşa Şêrko Bêkes 1-Nivîsîn bi ava Xolemeş, Şêrko Bêkes. 2-Axaftina "Rola mamosta Şêrko Bêkes di dîroka şiira Kurdî de, Dr.Rêber Mehmûdzade, Zanîngeha Kurdistan, sala 1394" 3-Şiira nû ya Kurdî, Ferhad Pirbal. 4-Tapo û Bomeleł, Sware Êlxanîzade. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  11. ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Jun 30, 202552 min

    جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕەهەندی ئایینی، بیردۆزی و پەرەسەندن بارگاوی کراوە. ئەم کتێبە لە مانگی مەی ٢٠٢٣دا لە لیستی زۆرفرۆشترین کتێبەکانی وڵاتانی کەنەدا، ئامریکا و بەریتانیادا بووە. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی پاڵپشتی ئابووری: چێژی شەترەنج (محەممەد شامورادی) موزیک: برووسکە بەند سەرچاوەکان: 12 Roles for Life by Jordan Peterson _______________________________ Jordan Peterson profesorê psîkolojiyê ye li welatê Kanadayê. Di sala 2018an de pirtûka 12 Qaîdeyên Jiyanê: Dijberê Kaosê belav kir. Her qaîdeyek behsa rastiyeke jiyanê dike û bi gelek mijarên pir alî yên olî, ramanî û pêşketinê barkirî ye. Ev pirtûk di meha Gulanê ya 2023an de di lîsteya pirtûkên herî zêde firotî yên welatên Kanada, Amerîka û Brîtanyayê de bû. Nivîskar û podkaster: Emîr Ebdulapûr Dabeşkirina teknîkî ya deng: Daniyal Enwerî Kawêr: Siyaveş Rehimî Piştgiriya aborî: Çêjî Şetrenj Mûzîk: Birûske Bend Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  12. ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Apr 20, 202545 min

    زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی مەم و زینی ئەحمەدی خانی حەماسەی نەتەوەیی کوردان دەکەین. پاڵپشتی ئابووری: دارادنیت نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە وێنەکێش: نارین فەرەجی کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی ماڵپەری ئەمیر عەبدوڵاپوور یارمەتی ئابووری ڕادیۆ کتێب موزیک: پەروین چاکار (نەورۆزی 1979- لۆ شڤانۆ- ئای دیلبەرێ- قیمیل) سەرچاوەکان مەم و زین، ئەحمەدی خانی، لەگەڵ دەقی سۆرانی هەژار موکریانی، چاپی مانگ پوختەیەکی چێرۆکی مەمێ ئالان و مەم و زینی خانی، شێرکۆ هەژار، 2019 مەم و زینی ئەحمەدی خانی و دەوری وی لە دەرکەوتنی وشیاریی نەتەوەیی کوردیدا، مارتین ڤان بڕانسۆن، لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، د مارف خەزنەدار، چاپی ئاراس گفتارهایی در خاستگاه ناسیونالیسم کرد، گردآورنده عباس ولی، ترجمه مراد روحی، نشر چشمه، چاپ دوم Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  13. ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Mar 3, 202536 min

    ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر دەکرێت و لە بەردەم دادگایییەکی نەناسراو دادگایی دەکرێت. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1925 لە دوای مردنی کافکا، لەلایەن ماکس بروودی هاوڕێیەوە بڵاوکرایەوە. هەندێ لە توێژەران لایان وایە کە ڕۆمانی دادگایی وەکوو "خەونێک" وایە؛ هەر بەو پێیە بە کورتی باسی ئەوە دەکەین کە مرۆڤەکان بۆ خەون دەبینن و کافکا بۆ بەردەوام کێشەی لەگەڵ خەو هەبوو؟ نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی موزیک: ڕەشۆ سەرچاوەکان نامەکانی کافکا، ماکس بڕوود محاکمه، فرانتس کافکا، علی اصغر حداد ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم، فەرهاد پیرباڵ، ماڵی وەفایی لێکدانەوەی خەونەکان، زیگمۆند فرۆید، ئاوات ئەحمەد، دەزگای سەردەم پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  14. ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Jan 30, 202532 min

    ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین. نووسەر پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە کاوێر: سیاوەش ئیبڕاهیمی موزیک: چۆپی فەتاح پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب پادکەستی ڕێگا لە کەستباکس سەرچاوە بێگانە: ئەلبێر کامۆ- وەرگێڕانی موحسین ئەحمەد عومەر Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_Kiteb X: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  15. رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Dec 19, 202433 min

    شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکسپێر و هاوڕێیانە. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور موزیک: تارا مەمەدۆڤا پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش سەرچاوەکان: https://rishabh1406.substack.com/p/shakespeare-company-paris-an-interview-with-sylvia-whitman-483c3d601e99 ڕۆمانی شکسپێر و هاوڕێیان نووسەر جێرمی مێرسێر Sylvia beach and the last generation: A history literary Paris in the twenties and thirties by Noel Riley Fitch Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X |Twitter: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  16. ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Dec 19, 202437 min

    شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە، کوڕە بچکۆلەیەکی خوێن شیرین دەناسین و دەمانهەوێ بزانین بۆچی ڕۆژێک وڵات جێ دێڵێ و ڕێگای دەکەوێتە هەسارەی زەوی موزیک: فرمێسک حافز (هەنگاوی تو- لە خۆ باش بنێرە- تەوار) پاڵپشتی ڕادیۆ کتێب لە حامی باش __________ Telegram: https://t.me/Radyokiteb Instagram: Radyo_kiteb X |Twitter: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  17. ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Sep 11, 202438 min

    ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین موزیک: قادر دیلان- فریشتە سامڕەند فەقێ زادە- هیوا مەم ئارارات- بیرانین محەممەد ئاکباش- نینێ مستەفا دادر موکری- گەلۆ دەتوانن بە ناونیشانی پادکەستی ڕادیۆ کتێب لە سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە Instagram:radyo_kiteb X:radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  18. ئەڵوەن from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Jul 16, 202430 min

    ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە و نەریتەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دووانەی ژن و پیاودا لێک بدەینەوە. دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد :موزیک ڕۆژدا مەرزیە فەریقی خەجێ هەردەم- چاوکەن مەریەم ئیبراهیم پوور- وەرە یارم کانی و کیژان ئیبراهیم خەیات- کۆنسێرتی هۆڵی گەورە لە سلێمانی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  19. خەمۆکی چییە ؟ from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    May 21, 202425 min

    دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا خەمۆکییە. خەمۆکی لە سەر فکرەکانی ئێمە، ڕەفتار و هەستەکان کاریگەرە. کەسی خەمۆک توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی نەماوە و وەکوو پێشوو ناتوانێ چێژ لە شتە ئاساییەکانی ژیان وەربگرێ. لەم ئەڵقەیە باسی خەمۆکی و لێکەوتەکانی دەکەین موزیک: تەوژمی بیرەوەرییەکان- سامڕەند فەقێ زادە بە ئاسمانەوە- سەید ڕەحیم قوڕەیشی دەتوانن بە ناونیشانی ڕادیۆ کتێب لە ئەپەکانی بڵاوکەرەوەی پادکەست و سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  20. شەوئاوێز 1 from ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, opens in a new tab

    Apr 9, 202415 min

    شەوئاوێزی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەیەکی دۆستانەیە. لە شەوئاوێزی ئەم جارە باسی نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش و نووسین لە تۆڕی ئینتەرنێت دەکەین. هەروەها باسی دەنگێک دەکەین کە غەم و پەژارەیەکی زۆری هەیە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Ranking source

Apple Podcasts rankings via the Mato Topic Intelligence Platform.

Observed September 20, 2026.

Apple and Apple Podcasts are trademarks of Apple Inc., registered in the U.S. and other countries.

Pairs with

What to do with a chart

01ShowsThe shows Mato publishesEvery public Mato show, its episodes, and the Apple placements it holds.02AI talentPick the voice before the formatThe live roster of hosts, each with samples you can listen to before you commit.03How it worksFrom an idea to a published episodeWhat Mato does between the brief and the feed, step by step.

Steal the structure, not the show

Bring this source into Mato to read its transferable patterns, then turn them into an original show for your own audience.

Hear a Mato showCreate a show inspired by this